۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێک لە ناوچەی خانێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ئاوایی چیانەی سەر بە شاری خانێ بە ڕێگای خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانە بە ناوی “حاسڵ ئاڵتوون” کوڕی جەلال، بە شێوەی خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، حاسڵ تووشی خەمۆکی ببوو و بەو دەردەوە دەیناڵاند، هەروەها برایەکی حاسڵیش کە کۆڵبەر بووە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە سنووری ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی گیانی لێ ئەستێندرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code