۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

یەکێک لەو ئێرانیانەی ئەمریکا سزای داوە، تۆمەتبارە بە تیرۆر کردنی د.قاسملوو

چاونیوز: کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و لەدوایین هەنگاویدا واشنتن سزای بەسەر ۱۲ کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند کە یەکێکیان بە ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە و کوشتن تۆمەتبارە، لەنێویاندا تیرۆرکردنی شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو.

ئەمریکا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە کوشتنی خەڵک لە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران تۆمەتباردەکات، عەلی فەلاحیانیش کە لە ١٣٦٨ تاوەکو ١٣٧٦ وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بوو، بە چەندین کردەوەی تیرۆکردن و ئەنجامدانی تەقینەوە لەسەرتاسەری جیهان تۆمەتباردەکات کە یەکێکیان تیرۆرکردنی شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سزاکان رایگەیاند، “لەژێر چاودێریی بەرپرسان لە مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ ئەمریکا سەپاندنی سزا بەسەر ١٢ کەسایەتی ئێرانی رادەگەیێنێت، یەکێک لەو سزادراوانە عەبدولڕەحمانی فەزلی، وەزیری نێوخۆی ئێرانە. بەڵگەکان باوەڕیان بە ئێمە هێناوە کە ئەو بوو لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ رێگەی بە پۆلیسی وڵاتەکەی دا لەنێو ئێران چەک بەرامبەر خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بەکاربهێنن”.
مایک پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، “کارە خراپەکانی عەبدولڕەحمانی فەزلی بوو ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانەی بە کوشت دا. شانازی بەوەوە دەکەین کە لەسەر کوشتن و سەرکەوتنکردن لە ئێران دەمانەوێت دادپەروەری رۆڵی خۆی ببینێت”.
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ لەسەر مێزی گوتوبێژ دەگەڵ دیپڵۆمات تیڕۆریستەکانی ئێرانی لە ڤیەنی ئۆتریش دەگەڵ چەند هاوڕێی دیکە شەهید کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code