۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: دوو کۆڵبەر بە تەقەی راسەوخویی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لەسنووری بێتووشی سەردەشت بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گێشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۱ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو کۆلبەرێک بە ناوەکانی “مەنسوور ئیسماعیلی” ٣٠ ساڵانە خەڵکی ئاوایی باغی و “بەختیار قادریان” ٣٢ ساڵە خەڵکی ئاوایی شەڵماش سەر بە شاری سەردەشت بە توندی بریندار بوونە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە لە لایان خەلکی ئاوایی بێتووش بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code