۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێکی نەغەدەیی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی “شەهاب ئاجی” کوڕی “حوسێن”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەرگول” و دانیشتووی نەغەدە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەتییەکان چەندین جار ئەو لاوە کوردەیان بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەیان لێکردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code