۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

چاونیوز: رۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سەفەر پیل ‌ئەفکەن” تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “پووشاوێـ”ـی شاری شنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە گوندی “زمێ” بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ٢٢ کاسبکارە ١٢ کەسیان کوژراون و ١٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. کۆڵبەرانی کورد کەسانی بێکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانن کە لە ڕووی هەژاری وبێدەرەتانی و نەبوونی هیچ کار و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە کوردستان بەناچار بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوویان لە کۆڵبەری کردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code