۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

موژگان کاوسی ڕەوانەی زیندان کرا

چاونیوز: “موژگان کاوسی”، نووسەر و لێکۆڵەری کورد ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “موژگان کاوسی”، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی ” کلاردەشت” کە بە ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.
ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری “نوشەهر” لە پارێزگای مازەندەران دەسبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک لە دەسبەسەرکرانی بە بارمتەی ١٠٠میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی پشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی و بە تۆمەتی تەبلیغ دژی نیزام دەسبەسەر کرابوو، هەروەها لە لایەکی تریش “موژگان کاووسی” تەنیا بە تۆمەتی نووسینی پۆستێکی ئینستاگرامی کە نووسیبووی “بێ دەنگی خیانەتە” و لەگەڵ وێنەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی مەریوان و جوانڕۆ بڵاوی کردبۆوە، حوکمی ٣٣ مانگ زیندانی بە سەردا سەپاوە.
ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە و کورتە فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی ” هیوا ” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسیی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code