۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی ئاگرتێبەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ئایینەکانی دیکە لە ئێران

چاونیوز: لە درێژەی ئاگرتێبەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ئایین و ئایینزاکانی دیکە لە ئێراندا لە لایەن کەسانی سەر بە حکوومەتەوە و بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنیان پەرستگەی هێندووەکان لە بەندەرعەباس ئاگری تێبەردرا.
بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی بەندەرعەباس بە هەواڵدەریی ” تەسنیم”ی گوتووە کە ئاگرەکە لە کاتی نیوەڕۆ بووە و لەسەتا ٨٠ی پەرستگەکە لە ئاگردا سووتاوە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێشتریش لە هەمەدان شوێنی پیرۆزی جووەکان لە لایەن کەسانی نەناسراوە وە ئاگری تێبەردرا کە ناڕەزایەتی جیهانیی لێکەوتەوە .
جێگای ئاماژەیە کە لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا تەنیا مەزهەبی شیعە دەتوانێ ئازادی تەواوی هەبێ و هەڵاواردنێکی مەزهەبی و ئایینی لەدژی ئایین و ئایینزاکانی دیکە هەر لەسەرەتای هاتنەسەر کاری ئەو ڕێژیمەوە بەشێوەی سیستماتیک بەڕێوە دەچێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code