۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کچێکی شازدە ساڵانە لە پاوە خۆی کوشت

چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە لە ڕێگای خۆکووژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گێشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانەی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی “شیلان شەبرەنگ” لە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێێ سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان شەبرەنگ خەڵکی ئاوایی هەجیج و دانیشتووی شاری پاوە بووە و بە هۆکاری کێشە و گرفتی بنەماڵەیی خۆی هەڵاوەسیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code