چاونیوز: ئەگەر مرۆڤ وەک بکەری ڕواڵەتی تاوانێک پێناسە بکرێ ئەو بەتەنیا لەخۆگری هەموو هۆکارەکانی تاوان نیە، بەڵکە هەر تاوانێک کە وەک فۆرمیکی رواڵەتی دەردەکەوێت، سێ کوچکەیەکی هەیە، هۆکاری زەینی تاوان، هۆکاری ڕوالەتی کە لەخۆگری دیاردەی ئابوری، کۆمەڵایەتیە و هۆکاری مرۆیی. بێ گومان هەر تاوانێک لەژێر کارتێکەری ئەو سێ فاکتەرە سەر هەڵدەدات کە تەنیا هۆکارە مرۆییەکە لە سیستمی قەزایی ئێران موحاکمە، مەحکووم و سزادەدرێت.
لەڕاستیا لە سی کوچکەی تاوان دوو کوچکەی تر کە کۆمەڵگا و دەسەڵاتی سیاسی حاکم بەسەر کۆمەلگادایە لە سیستمی قەزایی ئێرانا هیچکات سزا نادرێن و هیچ بەشکێکیان لە سزا وەبەر ناکەوێت، هۆکارەکەش ئەوەیە کە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و پاوانخوازی حاکم بەسەر ئێران لەلایەک خۆی لەهەموو کەم و کۆڕیەک بێبەری دەزانێت چوون خۆی پێ نوێنەری خوا لەسەر زەویە و لەلایەکیتر هەموو خەتای توان دەخاتە ئەستۆی بکەر واتە مرۆڤ بۆ وەیکە خۆی لە بەرپرسیارێتی پاک بکاتەوە.
لە کوردستان ئەو ریژەیە بەنیسبەت بەشەکانی تری ئێران زۆر زیاترە، بە هۆی ئەوەکە لەلایەک بەربەرەکانێکی خەست و قوڵی سیاسی لەئارادایە و لەلایەکیتر کوردستان وەک کلۆنێک لە بەراورد لەگەڵ پارێزگا فارس و تورکنشینەکان بێبەشتر و دواکەوتووترە، واتە بەستێن و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تاوانی تیا ڕەخساوترە، لە هەمان کاتیشا ڕژێم نەک وەک شاروومەندێک یان هاووڵاتیەک کە وەک دوژمنێک چاو لە هەموو تاکیکی کورد دەکات، بۆیەش هەم ڕێژەی لەسێدارەدان و هەمیش قورسی حوکمەکانیتر لەبراورد لەگەڵ پارێزگا تورکنشین و فارس نشینەکان زۆر زیاتر و بەربڵاوترە.
“شاهۆ حوسێنی”