۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دێهیاری گوندی “نێ”ی مەریوان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، دێهیار و بەرپرسی مۆزخانەی گوندی “نێـ”ـی مەریوان بە ناوی “فاتیح ئەرژەنگی” کوڕی محەممەد شەریف لەلایەن پاسگای زرێبارەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی بەرپرسی مۆزەخانەی گوندی “نێـ”ـی مەریوان ناڕوونە.

ڕۆژی ڕابردوو، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری مەریوان، هۆکاری دەسبەسەرکردنی دێهیاریی گوندی “نێـ”ـیان بۆ بڕینی دارستان لەو ناوچەیە، گەڕاندەوە.

فاتیح ئەرژەنگی، بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە چەند ساڵی ڕابروودا، توانی مۆزخانەیەک دابمەزرێنی و زۆرێک لە کەرەستە کۆنە مێژووەکان بپارێزێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code