چاونیوز: بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری ئیلام، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون.
فەرمانداری دێهلۆڕان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو ڕووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران ڕوویداوە و ٢ کەس لە هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون”.
بە وتەی “مەجید عەسکەری”، یەکێک لەو ٢ کەسە لەو ڕووداوەدا هەر دوو لاقی و ئەوی دیکەیان دەست و گوێی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری خووزستان کراون.
بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە، ئەو دوو پێرسنێلەی هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، لە کاتی بۆسەدان و گەڕان لە ناوچەی فەکە، تووشی ئەو ڕووداوە بوون.