چاونیوز:
سەرلەئێوارەی دوێنی هەینی، ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩، پیاوێکی پەنجا ساڵان لە شاری جوانڕۆ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دەدات
ئەحمەد ئینفەرادی کوڕی ئەمین، دانیشتووی گەڕەکی گورگەچاڵی شاری جوانڕۆ ئەمڕۆ گیانی لە دەست دەدات. هەندێک کەس دەڵێن لە دەمەقاڵێ و تێهەڵچوون لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، شنۆ ڕەحمەتی کوژراوە و شوێنی چەقۆ بە لەشیەوەیە دیارە و هەندێکیش دەڵێن لەبەر درگای ماڵێدا کەوتووە و کتوپڕی دڵ لێی داوە.
ئەحمەد ئینفەرادی و شنۆ ڕەحمەتی کە خاوەنی دوو منداڵ بە نێوەکانی ئەسرا و ئاسۆن، ساڵەهایە لەمەڕ تووشبوونی ئەحمەد ئینفەرادی بە مادەی هۆشبەرەوە کێشەی خێزانییان هەیە و بە شێوەیەکی ئاڵۆز و توندوتیژانە ژیاون.