چاونیوز: سێ زیندانی خەڵکی میاندواو و بۆکان دوای ١٤ مانگ لە گیرانیان لە زیندانی بۆکان بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزران.
بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵ، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی میاندواو و بۆکان بە ناوەکانی ” جەمال یوسفی”، خەڵکی ئاوایی موشیرئاوای سەر بە میاندواو، “مەنسوور شاربان” خەڵکی ئاوایی ئێبراهیم ئاوای میاندواو” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی ئاوایی قەرەگۆلی بۆکان دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکەیان لە زیندانی بۆکان بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزران.
جێی ئاماژەیە ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەرکراون و لە ساڵی ٩٥ی هەتاوی بۆ ماوەی نزیک بە ساڵێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.