چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لاوێکی کورد لە شاری کامیاران بە هۆی نەداری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاڤکانی خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم لاوە هەژار و بێ دەرەتانە ناوی “سامان ئەنساری فەر’ و خەڵکی شاری کامیارانە کە بە هۆکاری دەست کورتی و نەداری و کێشەی کۆمەڵایەتی خۆی بە دەکەلی کارەبا هەڵاوەسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی تریشەوە، رۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، کچە لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “ئەفسانە ڕەحیمی” خەڵکی گوندی “مەرخوز”ی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.