چاونیوز: مرۆڤی خوێنەر و زانا کۆمەڵگای بەهێز و بەتوانا دەخوڵقێنێ. خوێندن و خوێنەوار بوون هەوێنی یەکن. بەواتای ئەوەیە ئەگەر خوێندەواری هەستێک و چێژی تایبەت لە مرۆڤ درووس بکات، تامەزرویی بە فێر بوون زۆرترە و ئەتوانین لە بواری جیاواز بخوێنینەوە و بیرمەندێکی لێ هاتوو لەخۆمان درووس بکەین. کۆمەڵگای ئازاد و بە زانست و ڕۆشنبیر و سەردەمیانە لە کەسانی بلیمەت و خاوەن زانیاری درووس دەبێت.
سەرەکی ترین ڕێگا بۆ درووس بوونی وڵات و کۆمەڵگای خاوەن هەڵوێستی جوان بنەماڵەی خوێنەوارە . پەروەردە کردنی کوڕان و کچانی بە ئەزموونی ئەم چینە، دایک و باوکانی بەزانستی داهاتوون.ژنان و دایکان گەورەترین دەوری سەرەکی ئەگێرن لەم بوارەدا , ئەتوانن ببن بە کۆڵەکە و بەردی بناغەی هۆشیار کردنەوەی بنەماڵە و کۆمەڵگادا.
خوێندنەوە کتێب لە بوارە جیاجیاکان ئەتوانێ هەلێکی باش بۆ مرۆڤ دەست لەبەر بکات، بۆ نموونە ئاشنا بوون لە گەڵ وشەکان و درووس کردنی ڕستەی جوان و بەکەڵک بۆ ئافڕاندنی دقەێک و دەستەواژەێکی پڕ چێژ بە هەر زمانێک کە قسەی پێ ئەکەی. چیتر دانامێنین کاتی ئەمانەوێ لە سەر بابەتێک قسە بکەین و بدوێین، چون مێشک بە تەواوی بە وشە زاخاو دراوە و ئامادەیە.
ئەو کەسانەی بەردەوام کتێب ئەخوێننەوە بێگومان باهۆشترن لە و کەسانەی کە کتێب ناخوێننەوە،کەسانی خوێنەر حەول ئەدەن لە هەموو بوارێک شارەزابن و بزانن. زۆرتری فیلمەکان لە کتێبەکان وەرگیراونەتەوە ئەوانەی کتێبەکەیان خوێندوەتەوە بەو قەناعەتە گەشتوون کە کتێبەکە سەد جار لە فیلمەکە باشترە.
کەواتە ئەگەر خوێنەربین ئەتوانین ڕەخنەگرێکی بەهێز و لێکۆڵەرێکی چاک بین لە هەمان کاتیشدا پێشنیاری بە سوود بدەین. *نەکەڕۆز، ناوخۆ