چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی کوورەخانەکانی بۆکان بەهۆی حەقدەستی کەم دەستیان دایە مانگرتن.
بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو کوورەخانەیە، خاوەن کوورەخانەکان دەیانهەوێ حەقدەستی کرێکاران لە ئەمساڵدا وەک خۆی بمێنێتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار چەندین جار سەرکرێکاران لەگەڵ خاوەن کوورەخانەکان بۆ زیادکردنی حەقدەست کۆ بوونەتەوە بەڵام بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتوون.
کرێکارانی کوورەخانانەکانی بۆکان لەسەر داواکاریی خۆیان بۆ زیادکردنی حەقدەستەکانیان پێداگرن.
هەتا ئێستا داواکاریی کرێکاران لەلایەن خاوەن کوورەخانەکان بێ وڵام ماوەتەوە.