۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوردستان بێکارترین ناوچەی ئێران

چاونیوز: بە پێی نوێترین ئامارە فەرمیەکان پارێزگا کوردنیشەنەکان لە ریزبەندی ڕێژەی بێکاری پارێزگاکانی ئێران دا لە خوارەوەی ئەم ڕیزبەندیە دان و بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانن، بە پێی ئەم ئامارە کە رێژەی کار و بێکاری پارێزگاکان لە زستانی نەوەدوھەشتدا نیشان دەدا؛ رێژەی بێکاری پارێزگای سنە ٢٠ لەسەد، کرماشان ۱۷.۹ له سەد، لورستان ١٦.٨، پارێزگای ورمێ ١٤.٥ و ئیلامیش پتر لە دە لە سەدە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە پارێزگای مەرکەزی سەدی ٦.٩ی بێکار ھەیە و ھەربە پێی ئەم ئامارە بێکارانی تاران ٨.٨ لە سەدن.
ھەڵبەت پێویستە ئاماژە بکرێ کە بەشێکی زۆر لە چاوەدێران و کارناسە ئابووریەکان پێیان وایە ئەم رێژەیە بە دوورە لە راستی و ئەژمارێکی زۆر لەوە زیاتری ئێرانیەکان بێکارن کە دیارە ھەر بەم نیسبەتە ڕێژی بێکاری کوردستانیش زیاتر دەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code