۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام بەهۆی هەڵدێران لە چیای “مانشت” گیانی لەدست دا

چاونیوز: “ئیسماعیل حەمیدییان” چالاکی مەدەنی و هەڵسوڕی بواری ژینگەپارێزی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، “ئیسماعیل حەمیدییان” نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی “سەرابی کارزانی” شاری ئیلام کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو حەتووی ڕابردوو لە کێوی “مانشت” ی ئیلام هەڵدێرا و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
“ئیسماعیل حەمیدییان” یەکێک لەو ڕۆڵە نیشتمانپەروەرانەی ئیلام بوو کە هەموو کات ئاشقی ژینگەی کوردستان بوو، هەروەها لە بەشی زۆری چالاکییە ژینگەپارێزی و فەرهەنگییەکان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و خزمەتێکی زۆری بە ژینگەی کوردستان و جوانییەکانی زاگرۆس کردبوو.
یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەردەوام لە دژی ئاسمیلەکردنی کوردستان و بە تایبەت شاری ئیلام دەوەستایەوە و لەم پێوندییەشدا بە توندترین شێوە کەوتۆتە ژێر گوشارەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code