۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی چاردێران(چاڵدران) دۆزرایەوە

چاونیوز: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەسکەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “نەبی کەندیـ”ـی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارە دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەرزاییەکانی کێوەکانی چاڵدێراندا بێ سەروشوێن بووە.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کۆڵبەرە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “بورهان جنکانلو” تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code