۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ماکۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا

چاونیوز: فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ماکۆ، باسی لە دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ماکۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

“حوسین ئەشتەری”، فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ماکۆ وتی، ئەو کەسانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی فیلمێک سەبارەت بە بارودۆخی نەخۆشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆمەڵگا، دەسبەسەر کراون.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “شارەکەم پاوە” بە ناوی “سەعید ئەحمەدی” کوڕی “نەجیم”، خەڵکی شاری پاوەیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی هەورامان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code