۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفیرانی کرماشانی

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، کۆمەڵێک لە شۆفیرانی ئوتوبووسی شاری کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ئەم شۆفیرانە لەبەردەم بینای پارێزگاری و شارەوانی شاری کرماشان بە شێوەیەکی هێمنانە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. ئەو شۆفیرانە خوازیارن و داوا دەکەن کە، یارانەی ساڵی ١٣٩٨ و هەروەها مافی بیمەی بێکاریان لەبەر ئەو دوو مانگ پشوودانە پێ بدەن.

شایانی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش شۆفیرانی شاری ورمێ هەر ڕێک لەبەر ئەو هۆکارانە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان نیشان دا.

دوای هاتنی پەتای کۆرۆناڤایرووس، خەڵکێکی یەکجار زۆر لە چینی هەژار و مامناوەندی تووشی کێشە ئابووری و بژێوی ژیان بوونە و هیچ کەس و لایەنێکیش ولامدەر نین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code