۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بە تاڵانبردنی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

چاونیوز: ژینگەی کوردستان و سەوزایی و لێڕەوارەکانی کوردستان ڕازێنەرەوەی سروشتی جوان و دڵگیری کوردستانن، بەڵام هەر جارە و لە ناوچەیەک وێران دەکرێن و بە تاڵلان دەبرێن.
لەمڕۆژانەدا لە ناوچەی سەردشت وەک زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان کەسانی هەلپەرەست لە باسکی کۆڵەسە بەشیک لە دارستانەکەیان بڕیوە و بە تاڵانیان بردووە.
لەگەڵ ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان ساڵە بۆ مەبەستە سەربازییەکانی خۆیان دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان دەسووتێنن یان بۆ دانانی مۆڵگە و جادەی سەربازی لەنێوی دەبەن، ئەمڕۆ لە کوردستان باندێکی مافیای سەر بە سپای پاسداران بۆ فرۆشتنی دارستانەکانی کوردستان کەوتونەتە بڕینی دارەکان بە تایبەت داری بەڕوو و ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستانی دەکەن.
لێرەدا ئەرکی ژینگەپارێزان و خەمخۆرانی ژینگە و سروشتی کوردستانە کە ڕێگری بکەن لەم پیلانەی هەلپەرەستان و کەسانی سەر بە باندە مافیاکانی سپای پاسداران لەقاویان بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code