۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

١٨ کەس بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کۆرۆنا لە کرماشان دەسبەسەر کران

چاونیوز: فەرماندەی هێزی ئینتیزامی کرماشان ڕایگەیاند کە ١٨ کەس لە کرماشان بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەسبەسەر کراون.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی کرماشان “عەلی ئەکبەر جاویدان” کە دەستێکی باڵای لە سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەردا هەبووە ڕایگەیاند کە ئیزن نادەن بێجگە لە میدیا فەرمییەکان و هەواڵە فەرمییەکان لە بارەی کۆرۆناوە هیچ کەس و لایەنێک ئامار و هەواڵی دیکە یان بەوتەی ناوبراو ناڕاست بڵاو بکەنەوە و لەو پێوەندییەدا ١٨ کەسیان لە کرماشان دەسبەسەر کردووە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئاماری تووشبوانی کۆڕۆنایان بڵاوکردۆتەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بەردەوام هەوڵی چەواشەکردن و بە گژداچوونەوەی ئەو کەسانەی داوە و دەیدا کە بیانهەوێ ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ئێران بخەنە بەرچاوی خەڵکی ئێران و دنیا و هەر لە پێوەندی لە دەسبەسەر کردنی چالاکانی میدیاییدا دەیان کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کۆرۆناوە دەسبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code