۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆبوونەوەی ناڕزایەتی شۆفیران و خاوەندارانی ئوتوبووسەکانی ناو شاری ئورمییە

چاونیوز: بە گوێرەی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەشێک لە شۆفیران و خاوەندارانی ئوتوبووسەکانی ناو شاری ئورمییە لە بەردەم بینای پارێزگای ئەو شارە کۆبوونەوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هۆکاری گردبوونەوەکە و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو بەشە لە شۆفیران و خاوەندانەکانیان، نەدانی بیمەی بێکاری ئەو سێ مانگەیە کە ناوگانی ئوتوبوبوسڕانی ئەم شارە بە هۆی ئەو دۆخەی لە ئێران لە ئارادایە و بە تایبەتیش لەم دواییانەدا ڤایرووسی کۆرۆنا بۆتە هۆکاری بێکار بوونی ئەو بەشە لە شەبەنگی پشوو لێ بڕاوی کوردستان و ئێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code