۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی دوو کەس لە دێوڵان و کامیاران

چاونیوز: بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان، ڕۆژی شەمە ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لاوێک بە ناوی “موبین تەهماسبی” خەڵکی ناوچەی دێوڵان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هاوکات پیاوێکی خەڵکی ئاوایی”شێروانە”ی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “قودرەت” دوای سێ ڕۆژ لە نەمانی، خەڵک ئاگادار دەبنەوە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی دێنە دەر و بە گوتەی شایەدحاڵان واوێدەچێ ناوبراو بۆخۆی خۆی کوشتبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code