۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کەمئەندامبوونی دوو سەربازەکەی تەقینەوەی مین لە سەقز

چاونیوز: ئەو دوو سەربازەی هێزەکانی ئینتزامیی بە ناوەکانی “جەواد مێهری‌زادە و مازیار ئیستراکی” کە لە جادەی سەرشیوی سەقز، تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین ببوون، پزیشکان بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە، ناچارن قولاپەی پێی ئەو دوو سەربازە بقرتێنن.

ئەو دوو سەربازە، سەربازی یەکێک لە پایگاکانی هەنگی سنووریی شاری سەقزن کە بەهۆی تەقینەوەی مین دەست و لاقیان بریندار ببوو.

ئەو دوو سەربازە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینیـ”ـی سەقز کراون و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

هەتا ئێستا میدیاکانی حکوومەت لە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕووداوە خۆیان بواردووە و لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

پارێزگاکانی ورمێ، سـنە، کرماشان و ئیلام زۆرترین ناوچە مینڕێژکراوەکانیان لەنێو پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا هەیە و ساڵانە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی ئەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەکوژرێن و بریندار دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code