۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیندانیانی بەندیخانەی مهاباد ڕابوون

چاونیوز: دوای سەرهەڵدانی بەشێک لە بەندییەکانی زیندانەکانی ئێران، ئەمجارە بەندییەکانی زیندانی مهاباد هەستانەوە و لەبەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کەلوپەلی پزیشکی هەروەها نەدانی مرەخەسی لە هەمبەر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی.

بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ بەکاتی شێوان (شەمە ٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٩)، بەندییەکانی زیندانی مهاباد ڕابوون و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە، دوای ئەم سەرهەڵدانەی تێکڕای زیندانییەکانی مهاباد بە هێمای ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر ئەو غەدەر زۆرەی لێیان دەکرێ، هێزەکانی پاسەوانی بەندیخانەکە بە هاوکاری بەشێک لە جاشەکانی ناو شار ڕاستەوخۆ تەقەیان لە زیندانیان کردووە و باس لە کوژرانی ٢ زیندانی و بریندار بوونی لانیکەم ٣ زیندای تر دەکرێ.

دوای ئەم ڕووداوە، فەزای شاری مهاباد بەئەمنییەتی کراوە و هەتا ئێستاش هەواڵێکی ورد لەبەر دەست دانییە کە ئاخۆ کارەساتەکە بە کوێ گەیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code