۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی سەربازێک لە ناوچەی لەیلاخ

چاونیوز: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندیی ڕاگەیاندنی حدک، سەربازێکی خەڵکی دێولان بە هۆکاری ناڕوون کوژرا.
ڕۆژی هەینی، ٨ی خاکەلێوە، سەربازێک بە ناوی “یاسر ناسری” کوڕی “حەسەن” کە سەربازێکی سەر بە سپای گەورەدێی “بەلەدەستی” ناوچەی لەیلاخە بە هۆکاری ناڕوون کوژرا.
جێی ئاماژەیە، تاوەکوو ئێستا زانیاری لەسەر شێوەی کوژران و هۆکاری کوژرانی ئەو سەربازە کە دانیشتووی دێولانە لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە، ساڵانە کۆماری ئیسلامیی ئێران لاوانی کوردستان بە مەبەستی سەربازی کردن بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕەوانەی شوێن و ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان دەکات، بەڵام زۆرجار گوێبیسی هەواڵی خۆکوژی، کوژران و بێڕێزی پێکردن بە سەربازە کوردەکان دەبین کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرامبەریان دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code