۱۳ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

یەکێک لە ئەندامانی چیای سەوزی مەریوان لە زیندان ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەمە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، گۆران قوربانی یەکێک لە ئەندامانی چیای سەوزی مەریوان دوای کۆتایی هاتن بە حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٨) لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بانگ کرا و پاشان دەستبەسەر و پاش ۴۶ ڕۆژ ڕاگرتن بە دانانی بارمتەی‌۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

گۆران قوربانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی پار لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و دواتر ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ۵ مانگ زیندانی داشکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code