چاونیوز: سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد، ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە بەشێک لە کوردستان بەڕێوەچوو و ژمارەیەک هاووڵاتی لەو بۆنەیەدا بریندار بوون.
لە پارێزگای ورمێ ١١٢ کەس بە هۆی پڕیشکی ئاگر و تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە ڕێوەڕەسمی چوارشەممەسووریدا بریندار بوون، کە لەو ڕێژەیە ٩٠ پیاو و ٢٢ کەسیان ژن بوونه.
شارەکانی ورمێ ٢٧ کەس، خۆی ٢٣ و هەروەها شاری میاندوئاو به ١٠ کەس؛ زۆرترین ڕێژەی برینداربوونییان هەبووە.
هەروەها لە پارێزگای سنە، ٥١ کەس لە ڕێوەڕەسمی چوارشەممەسووری بریندار بوونه کە لەو ڕێژەیە ٤٣ پیاو و ٨ کەسیان ژن بوونە.
شارەکانی سنە ٢٧ کەس، قوروە ١٣ کەس، دیواندەرە ٧ کەس، دێولان ٥ کەس، سەقز ٢ کەس ، مەریوان، بیجاڕ و کامیارانیش سەرجەم و کەس بریندار بوونه.
هەروەها لە پارێزگای کرماشانیش ٥٤ هاووڵاتیی لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بە پڕیشکی ئاگر و کەرەستە تەقەمەنییەکان بریندار و تووشی سووتاوی بوونه و لەو ڕێژەیەش ٤٢ پیاو و ١٢ ژنن.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئورژانسی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “لە شارەکانی سونقوور و کولیایی، کرماشان و سەرپێڵیزەها چەند کەس قامکیان پەڕیووە”.
هەروەها لە کۆی ئەو ٥٤ کەس بریندار بووە، ٢١ کەس چاویان، ١٤ کەس دەستیان، ١٢ کەس سەر و دەمووچاون و ٤ کەسی دیکەش لاقیان بریندار بووە.