۱۳ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چەکۆ قادری دوای چەند مانگ دەستەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “چەکۆ قادری” ٣٢ ساڵانە خەڵکی ئاوایی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان دوای زیاتر لە دوومانگ دەستەبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

چەکۆ قادری بە تاوانی بەشداری کردن لە ڕێپێوانەکانی مانگی بەفرانبار گیرابوو و لە ماوەی گرتنەکەشی دا بە توندی ئەشکەنجە کراوە و دوای دوحەوتوو ڕاگرتن و لێپرسینەوە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری مەریوان کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code