چاونیوز: له‌به‌ره نه‌بوونی سیسته‌مێکی ستانداردی ساخله‌می و بێ کیفایه‌تی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و بایه‌خ نه‌دان به ژیانی خه‌ڵک، ڕۆژ به ڕۆژ ڕاده‌ی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی له زیاد بوونه. خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێ هیوا له حکومه‌ت، له خه‌می خه‌ڵک دانه و به‌رده‌وام به ڕێنوێنی و پڕژاندنی کۆڵان و شه‌قامه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به ته‌شه‌نه سه‌ندنی زیاتری ئه‌م په‌تایه بده‌ن.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی سایتی هه‌نگاو بڵاوی کردۆته‌وه، وێڕای شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان له خه‌ڵک له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی 23ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398، 81 که‌س له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌و په‌تایه گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان که‌سی تریش هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن.
به پێی ئاماره‌کان له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا لانیکه‌م 81 که‌س به هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ده‌ست داوه که له‌م نێوه‌دا 21 که‌سیان ژن و 60 که‌سیشیان پیاو بوونه…
جیاکاری به پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئیلام: 9 که‌س(ژنێک و 8 پیاو)
پارێزگای کرماشان: 23 که‌س(6 ژن و 17 پیاو)
پارێزگای سنه: 38 که‌س(10 ژن و 28 پیاو)
پارێزگای ئورمییه: 11 که‌س (4 ژن و 7 پیاو)
شاره‌کانی سه‌قز و کرماشان به ڕیز، به تۆمار کردنی 28 و 15 که‌س مردن به هۆکاری کۆرۆنا زۆرترین ئاماریان هه‌یه و دواتر شاره‌کانی ئیلام به 8 که‌س، مه‌له‌کشاهی به 1 که‌س، سه‌رپێڵی زه‌هاو 3 که‌س، سونقور 3 که‌س، سنه 7 که‌س، مه‌ریوان 1 که‌س، میاندواو 2 که‌س، خانێ 1 که‌س، ئورمییه 5 که‌س، داڵاهۆ 1 که‌س، که‌نگاوه‌ر که‌سێک، قوڕوه که‌سێک، بانه که‌سێک، شنۆ که‌سێک و بۆکانیش 2 که‌س، تۆمار کراوه.