۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هه‌وڵی خۆکوژی کچێکی کورد له‌ بۆکان

چاونیوز/ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ۱۳۹۸، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “عالیە بەخشی” کچی “بەهمەن”، خەڵکی گوندی “وشتەپە”ی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: “ئەو کچە بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵەکەی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هانای بۆ خۆکوژی بردووە”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتوویه‌تی: “بنەماڵەی ئەو کچە زوو فڕیای کەوتوون و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ئێستا لە بەخشی ئای.سی.یوو لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە”.

هه‌نووکه‌، باری تەندروستیی “عالیە” زۆر ناجێگیره‌ و ئەگەری گیانلەدەستدانی زۆرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code