۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانیی کورد به‌ هۆکاری هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانی کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز/ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدولقادر چراغی” کوڕی “شێخە”، خەڵکی گوندی “دربکە”ی شاری پیرانشار بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌.

ده‌گوترێ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، هاونیشتمانییه‌کی تر بە ناوی “فەرید موختاری” خەڵکی گوندی “دەوڵەت ‌ئاوا”ی شاری ڕوانسەر، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئەو هاووڵاتییە بەهۆکاری هەژاری و خەمۆکییەوە خۆی کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code