۱۳ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادی کاتی دوو هاونیشتمانی کورد

چاونیوز/ ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمە، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی “حەمید ئەژدەری” کوڕی “مەحموود” و “ئوسامە بامداد” کوڕی “ئارام”، خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، هەر کام بە دانانی بارمەتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران.

شەوی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئەم دوو لاوە کوردە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لە کلووپێکی وەرزشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا.

ئەم دوو لاوە ١٦ ساڵەیە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code