چاونیوز: له ناوچه‌ی پیرانشار 5 که‌س به تۆمه‌تی ناڕوون ده‌ست به‌سه‌ر کران.
به پێی هه‌واڵی گێشتوو به ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ۱۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ههتاوی 5 که‌س به تۆمه‌تی ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن و بۆ شوێنێکی نادیار له ورمێ ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌م باره‌یه‌وه به ناوه‌ندی هه‌واڵی چاونیوزی راگه‌یاند: دوێنی یه‌کشه‌ممه، هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای خانێ به پێشه‌نگی جاشه به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک عه‌لی ئاته‌ش به‌رگ، مه‌لا عه‌لی قۆرخچی و چه‌ند که‌سی تر وێڕای هێزه‌کانی سپای ورمێ به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر چه‌ند ماڵ و 5 که‌س ده‌ستگیر ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که له‌به‌ر ته‌ناهی خۆی نه‌یویست ئاشکرا بکرێ گوتی: ئه‌و 5 که‌سه بریتین له، “محه‌مه‌د ئیبراهیم زاده” خه‌ڵکی ئاوایی خورینج، “عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ، “حه‌مه‌ره‌سووڵ ئه‌لیاسی” خه‌ڵکی نه‌غه‌ده، “سه‌لام بازرگانی” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ و هه‌ر وه‌ک له هه‌واڵه‌کانی پێشووتر دا ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو “سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌بری” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ که باوکیشی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک گیرابوو و دواتر به‌ردراوه. ئه‌و پێنج که‌سه‌ن که ده‌ست به‌سه‌رکراون و بنه‌ماڵه‌کانیان هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر هۆکار گرتن و شوێنی ڕاگرتنیان نییه.