چاونیوز: به‌شێکی بەرچاو لە بەندکراوانی بەندیخانەی مەریوان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرووسی کرۆناوە ئیزنی ڕۆیشتنە ماڵەوەیان هه‌تا دوای پشووی به‌هار(سێزدهربهدهر) پێدراوه.
به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئەم بڕیاره یەک بەندکراوی سیاسی لانیکه‌م له‌و شاره نەگرتووەتەوە. هه‌روه‌ها به پێێ ئه‌و بریاره، ئه‌و بهندییانهش که سزای سه‌ره‌وه‌ی پێنج ساڵیان هه‌یه ناتوانن له مافی وه‌رگرتنی مه‌ره‌خه‌سی که‌ڵک وه‌رگرن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه وێڕای نه‌بوونی خزمه‌تگووزارییه‌کان و که‌می پێداویستی پزشکی و کیتی دیاری کردنی کرۆنا، گیانی به‌ندییه سیاسیه‌کان بکه‌وێته مه‌ترسی.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرووسی کرۆنا و مه‌ترسی تووش بوونی به‌ندییه‌کانی، به پێی بریاری به‌رپرسی هێزه دادی ئێران مه‌ره‌خه‌سی ده‌درێته سه‌رجه‌م زیندانیان هه‌ڵبه‌ت به پێی مه‌رج و شه‌رتی تایبه‌تی خۆیان.