۹ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چارەنووسی نادیاری دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی مەریوانی

چاونیوز: سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە.

به‌ پێێ هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمناڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی ”نێ“ی مەریوان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ کوڕی ئارام و ”حەمید ئەژدەری“ کوڕی مەحموود، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو بنەماڵەیە لەوبارەوە ڕاگەیاند کە سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە، ناوەندە ئەمنییەکان خۆیان وڵامدەر نازانن و نەیانتوانیوە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ڕۆڵەکانیان هەبێت و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ئەو بنەماڵانە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بیت لە درێژەدا وتی: “ئەو دوو مێر منداڵە دوای دەستەبسەر کران بۆ سنە گوازراونەتەوە و دایکی حەمید تووشی خەمۆکی بووە و جارێکیش بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

ئوسامە بامداد و حەمید ئەژدەری ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە کلوبێکی وەرزشی و بە بێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی، دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کران ئازار و ئەشکەنجە درابوون.

ئەو دوو مێرمنداڵە کە هەردوویان تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code