۲۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازاد کردنی “زێنه‌ب جه‌لالیان”‌ زیندانیی سیاسی کورده‌

چاونیوز:ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا، داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە ١٢ ساڵ زیندانیکردنی نادادپەروەرانەی “زێنەب جەلالیان”، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بهێنێت.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: “زێنەب جەلالیان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٨٦دا بەهۆی هاوکاری لەگەڵ لقی سیاسیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەسبەسەر کراوە”.

“زێنەب جەلالیان” ٨ مانگ لە ژووری تاکەکەسی بەبێ دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ڕاگیرابوو. ناوبراو وتوویەتی کە لەو ماوەیەدا، مەئموورانی ئیتلاعاتی ئازار و ئەشکەنجەیان داوە، بەتایبەتی بە لێدانی قامچی لە لاقەکانی، لێدانی مست لە زکی و کوتانی سەری بە دیوار. هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژییان کردووەتە سەر. “زەینەب جەلالیان” لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٧ بە تۆمەتی “موحاربە” بە ئێعدام مەحکووم کرا.

دادگا پاش ئاماژەدان بە هاوکاریی “زێنەب جەلالیان” لەگەڵ لقی سیاسیی پژاک و چەندین جار هاتوچۆکردن لە نێوان ئێران و عێراق، لە دوایین دادگاییدا نووسیوویەتی: “ناوبراو لە چەند ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی بەشداری کردووە بەڵام لە بڵاوکردنەوەی ڕاستییکان خۆی دەبوێرێت”. ئەو بەڵگانە پێشێلکردنی بەرچاوی تەواوی بێتاوانیی ناوبراوە کە بە پێی ئەو بەڵگانە تاوانبار مافی هەیە بێتاوان بناسرێت، مەگەر ئەوەیکە سزای ئەو، بەپێی یاسا لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دوور لە هەر چەشنە گومان و دوو دڵییەک لەلایەن دۆزگەرەوە سەلمێندرابێت.

“زەینەب جەلالیان” تەنیا چەند حەوتوو پێش لە دادگایی کردنی ئیزنی وەرگرتنی پارێزەری هەبووە، سەرەڕای ئەوە، دادگاییکردنی ناوبراو بەبێ ئامادەبوون و ئاگاداربوونی پارێزرەکەی بەڕێوە چوو. حوکمی لەسێدارەدانی لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٨٨ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە، بەڵام دواتر لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٠ لەسەر بڕیاری لێبووردنی ڕێبەری نیزام، بۆ زیندان گۆڕدرا و کەم کرایەوە.

“زەینەب” ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شارستانی ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لەدایک بووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، لە کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاشان لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code