۱۷ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هه‌ڵدێرانی مێرمنداڵێکی کۆڵبه‌ر له‌ به‌رزاییه‌کانی “ته‌ته‌”

چاونیوز: به‌ پێێ ڕاپۆڕتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۴ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی، مێرمناڵێکی کۆڵبه‌ر خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “زکریا موعه‌ته‌ر” ۱۷ ساڵه‌ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی باری کرێکۆڵی، له‌ بستووی ته‌ته‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ سنووری هه‌ورامان، هه‌ڵده‌دێرێ و بریندار ده‌بێ.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ به‌خۆشییه‌وه‌ زکریا ئێستا له‌ ڕه‌وشێکی باش دایه‌ و به‌ هاوکاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان خه‌وێندراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code