۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاونیشتمانییه‌ک

چاونیوز: “سابیر قادری”، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان و ئەندامی ئەنجومەنی “شەیدای سەوزی لەیلاخ” کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، تاوەکوو ئێستا لە زیندانی سنە بەسەر دەبا.
بە پێی ڕاپۆڕتی کەمپەینی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی،”سابیر قادری”، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی “شەیدای سەوزی لەیلاخ”، کە ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی سەرماوەزی ٩٨، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، دەگوترێ دوای تێپەڕینی پێنج مانگ لە دەسبەسەرکرانی تاوەکوو ئێستا لە چارەنووسی زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو ، ١٨ی سەرماوەزی ٩٨، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو و لە هۆکاری دەسبەسەر کرانیشی تا ئێستا زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
ناوبراو پێشتریش لە مانگی ڕەزبەری ٩٣ بە هۆکاری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتگیری لە خەڵکی کۆبانێ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
شایانی باسە “ئەنجومەنی شەیدای سەوزی لەیلاخ”، یەکێک لە ئەنجومەنە چالاکەکانی ژینگەیی کوردستانە کە ساڵانە چەندین چالاکی لە پەیوەندی لەگەڵ ژینگە بەڕێوەدەبات ، وەکوو کردنەوەی پێشانگای ژینگەیی ، پێشگرتن لە تێکدانی ژینگە ، پاکوخاوێنی ژینگەیی، ئاژەڵدۆستی و چەندین کاری گرینگی وەک کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code