۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لافاوی شاری ئیلام دوو هاووڵاتی خینکاند

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ڕەشەمە، بەهۆی بارینی به‌ خوری باران و هاتنی لافاو لە شاری ئیلام، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بلواری باکووری ئیمام و هەروەها پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لافاو و کەوتنە نێو جۆگەلە ئاو (کانال)، گیانیان لەدەست دا.

هەواڵدەریی “ئیسنا” سەر بە حکوومەت، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە گوندێک بە ناوی “چالەسەرا”ی شاری ئیلام دۆزراوەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، پردی “جزمان” لە شاری هیلیانی پارێزگای ئیلام، بەهۆی هاتنی لافاو ڕووخا. هه‌روه‌ها گازی شاری مامۆڵانیش به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ پچڕاوه‌ و خه‌ڵک له‌ ڕه‌وشێکی ناله‌بار دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code