چاونیوز: ڕۆژی پینج شەممه 1ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڵ ٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٠ی زایینی، سەلاح پورئەسەد بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا، لە گەڵ خاتوو “لاریسا واترس” سناتۆر لە حیزبی سەوزەکانی ئوسترالیا کە ھاوکات سەرۆکی تیمی سناتۆرە سەوزەکانی ئوسترالیایە لە مەجلیسی سنا و جێگری سەڕۆکی حیزبی سەوزە، کۆبۆوە.
به پێێ هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لەو کۆبونەوەیە دا، سەلاح پورئەسەد باسێکی لە سەر کارنامەی ڕەشی٤١ ساڵەی دەسەڵاتی دیکتاتوریی کۆماری ئیسلامی لە ئیران، بە سیاسەتی سەرکوت، کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان، کوشتاری کۆڵبەران، ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی جیا بیر، گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری، پەرەپێدانی توند ئاژۆیی ئیسلامی لە ڕێگای تیرۆر و تەقاندنەوە بۆ دەرەوەی ئێران، تیرۆری رێبەران و کەسایەتی سیاسییەکانی کورد و ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کرد.
لە درێژەی باسەکاندا سەلاح پورئەسەد، بە سەرنجدانێکی زیاتر بە رووداوەکانی دووسالی ڕابردوو لە پەیوەندی دەگەڵ سیاسەتی سەرکوت و ناڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە وەبیرهێنانەوە و ئاماژە کردن بە موشەک بارانی قەلای دێموکرات لە سێپتامبری ٢٠١٨ ، و هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی لە ئاست خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانەی لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لیستێکی ئامادەکراوی لە شەھیدان و زیندانیان لە پەیوەندی دەگەل خۆپێشاندانەکان، دایە دەست سناتۆر واترس. بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی حیزب لە سەر ھەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی مەجلیسی ئێران ، وێرای ئاماژە کردن بە نادێموکرات بوون و فەرمایشی بوونی ئەم هەلبژاردنە ئاماژه‌ی به ڕاده‌ی زۆر که‌می به‌شداربووانی ئه‌م شانۆیه کرد و باسی ئه‌وه‌شی کرد، ئه‌م به‌شداری نه‌کردنه په‌یامێک بوو هه‌م بۆ ناوخۆی ئێران و هه‌مژی بۆ ده‌ره‌وه که ئیتر، ئه‌و ڕێژیمه مه‌شروعیه‌تی نه‌ماوه و ڕۆژی ئه‌وه هاتووه وڵاتانی جیهان زیاتر له ڕابردوو پشتی خه‌ڵکی کورد و ئێران بگرن و هاوکاریان بن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که، ڕاپۆرتی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده کرابوو.