۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو هاونیشتمانییه‌ک دەسبەسەر کرا

چاونیوز:ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدوڵڵا سادقی” خەڵکی شاری سەرپێڵی‌زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” تاوانبار کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code