۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوشتنی کاسپکارێکی کورد له‌ پارێزگای خوزستان

چاونیوز: کاسپکارێکی خەڵکی کامیاران لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییه‌کانی ئێران لە شاری ئەندیمێشک سەر بە پارێزگای خوزستان گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممەی ۱۳۸۹، ماشینی کاسبکارێکی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئەندیمێشک بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاق درایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا شۆڤیرەکی گیانی لە دەست دا.

هەواڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن کە شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ”بورهان شەفیعی“ ته‌مه‌ن ۵۸ ساڵانه‌ کوڕی محەمەد خان و خەڵکی گوندی کاوانە سەر بە شاری کامیاران، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code