۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەرپرسی زیندانی ورمێ هەڕەشە لە زیندانییان ده‌کا

چاونیوز:ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، زیندانییانی زیندانی ورمێ، داوایان لێکراوە بەشداری لە ١١یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس‌دا کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە چاونیوزی ڕایگەیاند: “سۆهرابی بەرپرسی زیندانی ورمێ، لە قسەکانیدا، پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرەملێیە”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: “بەرپەرسی زیندانی ورمێ هەڕەشەی لە زیندانییان کردووە لە ئەگەری بەشدارینەکردن لە دانگدان، لە مافی مەرەخەسی بێبەری دەکرێن”.

زیندانی ناوەندی ورمێ، لە ساڵی ٤٨ی هەتاوی دامەزراوە و ١٣و بەندی هەیە و ناوەندی سەرپەرەستی کردنی ئەو زیندانە، ڕێکخراوی زیندانەکانی هێزی قەزاییەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code