۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێکی لاو لە سەڵماس ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا

چاونیوز:ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی “عایشە جاهیدی” کچی “عەبدولکەریم”، تەمەن ٣١ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی “باڵاو”ی سەر بە شاری ورمێیە.

لە لایەکی دیکەوە، ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی “حەبیبوەند”ی شاری سەرپێڵ ‌زەهاو، بە هۆکاری نادیار مێردەکەی خۆی کوشت.

شوناسی ئەو ژنە بە ناوی “ل.ش” تەمەن ٤١ ساڵ و هەروها شۆناسی هاوژینەکەی “ب.م” ڕاگەیەندراوە.

“ب.م” مامۆستای قوتابخانە بووە و هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو مامۆستا ناڕوونە.

ئەو ژنە بە چەکی “کۆڵت” مێردەکەی کوشتووە و دواتر دەسبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code