۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٤ی ڕێبەندان، “شادمان بەنی بەشەر”، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمەی” شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیە، شادمان بەنی بەشەر لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
گرووپی شاخەوانی چل چەمە یەکێک لە گرووپە چالاکەکانی شاری سنەیە، کە بە هاوکاری بەشێکی بەرچاوا لە ئەندامانی دڵسۆز و خۆبەخش ساڵانە چەندین چالاکی شاخەوانی و ژینگەپارێزی بەڕێوەدەبەن و گرینگییەکی زۆریان بە بواری فەرهەنگی و بەها نەتەوەییەکان داوە، بۆیە بەردەوام لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەخرێنە ژێر گوشارەوە و ئەندامانیان دەسبەسەر دەکرێن و هەوڵی پەکخستنی چالاکییەکانیان دەدرێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code