۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ماموستایه‌کی ئایینی ناوچه‌ی بۆکان له‌ کاره‌که‌ی دوور خرایه‌وه‌

چاونیوز: له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ ماموستایه‌کی ئایینی له‌ ئاوایی “ناچیت”ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان له‌ کاره‌که‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە دوورخستنەوەی مامۆستایەکی ئایینی لە سەر کارەکەی لە گوندی “ناچیت”، ئەو گوندە بێ مامۆستا دێڵنه‌وه‌ و ئەمەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئەو گوندی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕایگەیاند: “ماوەی سێ حەوتوویە کە گوندی ناچیت بەڕەوڕووی بێ مامۆستایەتی بووەتەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ئیزنیان نەداوە مامۆستایەکی دیکە پێشنوێژی مزگەوتی جامیعەی ئەو گوندە بکات”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ئیزنی بە هەیئەت ئومەنای مزگەوتی جامیعەی ئەو گوندە نەداوە هەتا مامۆستایەکی دیکە بۆ خۆیان دیاری بکەن و پشێنوێژیان بۆ بکات”.

ئەو سەرچاوەیه‌ هەروەها دەڵێت: “هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هەیئەت ئومەنای ئەو مزگەوتەیان ڕاگەیاندووە دەبێت مامۆستایەک بێت کە لە ژێر چاوەدێری ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بێت و ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی گوندی ناچیتی لێکەوتووەتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code