کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد فەقێزادە”، خەڵکی پیرانشار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە سەختی بریندار بوو.
جێی ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەبێت.
ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
جێی بیرهێنانەوەیە، ڕۆژی چوارشەممە، ۱۷ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی “فەرەیدوون”، لە نزیک هەنگەژاڵی بانە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزایی بەر بۆوەو بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
شایانی باسە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران کە بۆ پەیداکردنی بژێوی سەرەتایی ژیان خەریکی کۆڵبەرین، لە سنورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی، ئەم کۆڵبەرانە کە بەشی زۆریان بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانەوە دەبنە قوربانی، هیچ ڕێوشوێنکی یاسایی بۆ تەقەکردن لێیان لەبەرچاو ناگیرێت و بەشێکی زۆریان گیان لەدەست دەدەن و دواتریش هیچ لایەنێک لە بەرامبەر ژیانی بنەماڵەکانیان خۆیان بە بەرپرس نازانن و هیچ قەرەبوویەکیش ناکرێنەوە.